شەرح کردنی ناقزی سێیەم : " من لم یکفر المشرکین او شك فی كفرهم ... "

غەڵەتێکی تر کە لەم بنەما تەوحیدەدا ئەکرێ ئەوەیە ، ئەچن بۆ خەڵکی ئمڕۆ کە تەوحیدیان نیە لەسەر ئەم ناقزە کافریان ئەکەن ، بۆنمونە بە عەوامێک ئەڵێن ، فڵان سەرۆک کافرە یان نا ؟ !! جا با بڵێکافرە خۆ بەمە نابێت بە موسوڵمان ، مەلایین کافر هەیە ، بۆیە پێغەمبەر علیە السلام ، ئاوا توحیدی فێری سەحابەو شوێن کەوتوەکانی نەکردوە ، بڵێ بە خەڵکی : ئەبوجەهل کافرە ؟؟ ئەوەی تەکفیری بکا ئەبێ بە موسوڵمان !!!


نەخێر نابێ لەسەرەوە بێیتە خوارەوە ، بە پێچەواناوە موشکیلەکە لە خودی کەسەکاندایە ، کە تەوحید و شیرک نازانن ، نەک یەک یەک تاقی بکرێنەوە .دوای ئەمەش غەڵەتی تر ڕو ئەدات ، ئەویش تەکفیر بە تەسەلسولە ، واتا ئەو کەسەی کەسێکی کافر نەکردوە کافرە،ئەوەشی ئەو کافر ناکات کافرە ، ئەوەشی ئەم نەکافر نەکات کافرە بەم شێوەیە ، ئەمە غەڵەتێکە بەهۆی ، ئەوەوە دروست بو ،

دواتر باس لەمە ئەکەین انشاء الله .بێینەوە سەر باسە کەمان ، نابێ تەوحید وا باس بکرێت پاشان بەم شێوەیە تەکفیر بکرێت ، هەردوکی غەڵەتە ، نە تەوحید وایە نە تەکفیر کردنیش لەسەر ئەم ناقزەیە بۆ کەسانێک ، ئەسڵەن خۆیان تەوحیدیان نیە ، بەهوی مەوانعی نەهاتنە ئیسلامەوە ، ئەم غەڵەتە دروست ئەبێ ، وا ئەزانن خەڵکەکە موسوڵمانن و تەوحیدیان دامەزراوە ، پێیان ئەڵێن فڵان و فڵان کافرە و ئەبێ تۆش بەکافریبزانی ، ناڵێ خۆئەمیش خۆی موشرکەو نەهاتۆتە ئیسلامەوە باسی چی بۆ ئەکەم !!!کەواتە غەلەتەکە ، لە یەکەمەوە دەستی پێ کردوە ،

کە جارێ تەوحیدی نیە و نازنێ چۆن دێتە ئیسلامە و بەچی موسوڵمان ئەبێت ، بەڵێ تەکفیر نەکردنی بۆ کافر ، زیابونی کوفرەکەیەتی نەک سەبەبی کو فرەکەی ، واتا هەر موسوڵمان نیە و موشرکە جا کۆ بونەوەی نەواقیزەکان دەرەجەی کوفرە کەی زایاتر ئەکات وەک خوا ئەفەرمێت لە بارەی موشرکین " انما النسئ زیادة فی الكفر " وەک قورەیشەکان خۆیان موشرک بون ، بەڵام کە کوفری تریان کرد بوە هۆی زیاتر کافر بونیان ،کەواتە نایەین خەڵک کافر بکەین ،


لەسەر ئەم ناقزە ،یان کە تاغوتێکی کافر نەکرد ئنجا کافری بکەین ،بەڵکو جارێ لە مەفهومی " لا اله الا الله " وە دەست پێ ئەکەین ، جا لەوانە یەکێ بڵێ ئەی یەکەم شەرتی لا الە الا الله کوفر کردن نیە تاغوت ؟ بەڵێ بەڵام خۆ تاغوت هەر سەرۆک نیە ، تاغوت چەنەها شت ئەگرێتەوە ، لا الە ، نەفیە ، واتا رەت کردنە و تەبەڕا کردن لە هەمو کوفر وشیرکەکان ، لەوانەش ، خۆت کە موشرک بوویت تا ئێستا ، کەواتە یەکەم شت لە خۆتەوە دەست پێ ئەکەی ، شیرکەکانت چیە ، پاشان ئیمان هێنان بە تەوحید و جۆرەکانی توحید بەجێ بێنیت ، پاشان ئەوەی وانەبێت وەک خۆت موشرک بوە و خۆتی لێ جیا ئەکەیتەوە ،


لەوانەش بە پلەی یەکەم قومەکەیە کە لەناویاندا ئەژیت ، بۆیە هەمو پێغەمبەران علیهم الیسلام لەگەڵ قەومەکەی خۆیاندا دواون ، لەوێوە دەستیان پێ کردوە ، قورئانیش بحوێنەرەوە هەموی ئەم باسەیە ، بەڵکو ، قەومی بە تاغووت ناو بردوە ، " بل هم قوم طاغون " " بل كنتم قوما طاغين " ، لەوەش زیاتر نەفسی ئینسان ئەبێ بە تاغووت " فاما من طغی ..." " قالوا یا ویلنا انا كنا طاغین " " وليزیدن كثیرا منهم ما انزل اليك من ربك طغيانا و كوفرا " كە واتە شەعب ئەبێ بەتاغوت و خۆشت ئەبی بە تاغوت ، بۆیە لە کوێوە ئەبێ دەست پێ بکەین ؟ ، لە خوارەوە بۆ سەرەوە، نەک بە عەکسەوە .ئەمەش دعوەی هەمو پێغەمبەران بوە و وا دەعوەیان کردوە ، نەک وەکو ئەم جەماعاتانە خۆیان لە ئیسلام نازانن ، جا یەن پێشەکی یەخەی سەرۆکەکان ئەگرن و وا ئەزانن بە ڕوخانی سەرۆکەکە ، ساحە تەخت ئەبێ ، نازانن خوارەوە سەرۆکی دروست کردوە ، خەڵک موسوڵمان نیە ، بەڵکو خۆیان سەبەبن ، ناشیانەوێت چارەسەری بکەن و وەریشی ناگرن ...بەر دەوام ئەبین لە تەواو کردن ان شاء الله تعالی وصلی الله علی الانبیاء و المرسلين .






Share To:

پیگه‌

Post A Comment: