هەڵ وەشێنەرەوەکانی ئیسلام

1ــ هاوبەش دانان بۆ خوا لەپەرستنیدا
، وەکو پاڕانەوە لەمردووان و هاوارکردن لێیان و نەزرکردن و قوربانی کردن بۆیان ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِيدًا)،"النساء:116"، واتە: (بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوەی کە هاوەڵی بۆ دابنرێت بەڵام جگە لەوە هەرچی بێت لێ ی خۆش دەبێت لە هەر کەسێك(خوا) بیەوێت وە هەر کەسێك هاوەڵ بۆ خوا دابنێت ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕا بوونێکی دوور لە ڕاستی)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".

2ــ
هەر کەسێك لەنێوان خۆی و خوادا چەند واسیتەیەك دابنێت و لێیان بپاڕێتەوە و داوای شەفاعەتیان لێبکات و پشتیان پێ ببەستێت ئەوا ئەوە کافرە بەکۆدەنگی "إجماع" زانایان .

3ــ
هەر کەسێك موشریکەکان "هاوبەشدانەران بۆ خوا" بەکافر نەزانێ یانیش گومان "شك" ی هەبێت لەکافربوونیان یان ڕێبازەکەیان بەڕاست دابنێت ئەوا کافرە .

4ــ
هەر کەسێك بڕوای وابێت کەوا ڕێبازێکی تر جگە لەڕێبازەکەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت تەواوە یانیش حوکمی غەیری ئەو باشترە لەحوکمی ڕێبازی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت وەکو ئەوانی حوکمی طاغوتەکان دەدەن بەسەر حوکمی دا ئەوانە کافرن .

5ــ
هەر کەسێك ڕقی لەشتێك بێت لەوانەی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت هێناویەتی با کردەوەشی پێبکات ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُم)،"محمد:9"، واتە: (ئەو تۆڵەیان لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە ڕقیان لەو قورئانە بوو کە خوا ناردوویەتی بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچ کردەوە)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".

6ــ
هەر کەسێك گالتە بەشتێك بکات لەدینه‌کەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت یان پاداشتەکانی یان سزاکانی ئەوە کافرە ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِؤُون ، لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُواْ مُجْرِمِين)،"التوبة:66,65"، واتە: (سوێند بێ ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت بەڕاستی دەڵێن دڵنیابن ئێمە هەر دەمەتەقێ و گاڵتە دەکەین تۆش بڵێ: ئایا بەخواو بەڵگەکانی و پێغەمبەرەکەی ئێوە گاڵتەو لاقرتیتان دەکرد؟ ، بەهانە مەهێننەوە بەڕاستی ئێوە بێ بڕوا بوونەوە پاش بڕوا هێنانتان ئەگەر ببورین و چاوپۆشی بکەین لە کۆمەڵ و تاقمێکتان (بەهۆی گەڕانەوەتانەوە) سزای کۆمەڵ و تاقمێکی تر دەدەین لە بەرئەوەی بێگومان ئەوانە تاوانبار بوون)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".


7ــ جادوگەرێتی "سیحربازی" وەکو "الصرف" کە بریتیە لەکارێکی جاسوگەرێتی.. مەبەست تێیدا گۆڕانی ئارەزووی مرۆڤە وەکو گۆڕینی خۆشەویستی پیاو بۆ ژنەکەی بۆ ڕق لێبوونەوە واتە: نوشتەی ڕەشی، وە "العطف" کە بریتیە لەکارێکی جادۆگەرێتی مەبەست تیایدا شیرین
کردنی ئەو شتەیە کە مرۆڤ ئارەزووی لێی نییە بەڕێگەی شەیتانی، لەبەر ئەوە هەر کەسێك بیکات یان پێی ڕازی بێت ئەوا کافرە ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَاتَّبَعُواْ مَا تَتْلُواْ الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُواْ لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْاْ بِهِ أَنفُسَهُمْ لَوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ)،"البقرة:102"، واتە: (جوولەکەکان دوای ئەو(شتانە) کەوتن کەشەیتانەکان دەیان خوێندەوە (بۆ خەڵکی) لەسەردەمی پاشایەتی سولەیمان دا، وە سولەیمان بێ بڕوا نەبوو بەڵام شەیتانەکان بێ بڕوا بوون خەڵکیان فێری جادوو دەکرد هەروەها ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە لە بابل بۆ سەر هارووت و مارووت(دوو فریشتە بوون) وە(ئەمانە) کەسیان فێر نەدەکرد تا پێیان نەوتایە ئێمە هەرتاقی کەرەوەی (ئادەمیزاد) ین کەواته‌ بێ بڕوامەبە ئینجا فێری جادووی وا دەبوون لێیانەوە کە ژن و مێردی پێ لەیەک بکەن ئەوان بەم جادووە ناتوانن زیان بەکەس بگەیەنن مەگەر بەویستی خوا وە فێری شتێک دەبن کە زیانیان پێ دەگەیەنێ نەک قازانج بێگومان زانیان هەرکەسێ جادوو بکڕێ(بەفەرموودەی تەورات) لەڕۆژی دواییدا بێ بەش دەبێ بەڕاستی زۆر بەدە ئەو شتەی کە(بڕوای) خۆیانیان پێ فرۆشت ئەگەر بیانزانیایە)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".

8ــ سەرخستن و یارمەتیدانی موشریکان و یارمەتیدانیان لەسەر موسلمانان واتە دژی موسلمانان ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ)،"المائدة:51"، واتە: (ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە جوولەکە و گاوور مەکەن بە پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان ئەوانە هەندێکیان دۆستی یەکترن، ئەوەتان ئەوان بکات بە پشتیوان و دۆست ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە لەوانە بێگومان خوا ڕێنموونی گەلی ستەمکاران ناکات)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".

9ــ هەرکەسێك بڕوای وابێت کەوا دەگونجێت لەغەیری ئیسلام ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ)،"آل عمران:85"، واتە: (هەر کەسێک دوای دینێک بکەوێت جگە دینی ئیسلام ئەوە لێ ی وەر ناگیرێ وە ئەو لە ڕۆژی دوایی دا لە زەرەرمەندانە)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".

10ــ پشت هەلکردن لەدینی خوا ، پاشان فێرنەبووبێ و کاری پێنەکردبێ ، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ)،"السجدة:22"، واتە: (وە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت دوا ئەوە ڕووی وەرگێڕێ بەڕاستی ئێمە تۆڵە سێنەرین لە تاوانباران)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".

ــ تێبینی:
ــ یەکەم: جیاوازی نییە لەنێوان هەموو ئەم هەلوەشێرانەدا گەرچی کەسێك بەسوعبەتی بێت یاخود بەڕاستی بێت مەگەر ئەو کەسە زۆری لێکرابێت، وە ئەگەر هەمووی لەکەسێکدا کوبویەوە ئەوا لەترسناکترینیانە، بۆیە پێویستە لەسەر موسلمان کە ئاگاداری بێت وە لێی بترسێت نەوەك لەخۆیدا هەبێت .

ــ دووەم: ئەگەر کەسێك بڕوای وابێت کە ئەو نیزام و یاسایانەی کە خەلکی دایدەنێت باشترە لەشەریعەتی ئیسلام یان نیزامی ئیسلام بەکەلکی کار پێکردن نایەت لەم سەردەمەدا، وە یاخود بڕوای وابێت کەوا ئەگۆنجێ حوکم بکرێت بەغەیری شەریعەتی خوا لەمامەلەکردن یان سنوردانان یاخود غەیری ئەم دووانە، با بڕواشی وانەبێت کە ئەوە باشترە لەحوکمی شەریعەت لەبەر ئەوەی ئەو کەسە حەلالی ئەو شتەی کردووە کە خوا حەڕامی کردووە، وەکو زینا و شەڕاب خواردن و سوو وەرگرتن و حوکم کردن بەغەیری شەریعەتی خوا ئەوە کافرە بەئیجماعی زانایان .



Share To:

پیگه‌

Post A Comment: