پێناسەی کوفر و جۆرەکانی
پێناسەی کوفر "بێ باوەڕی": (بریتیە لەوەی کە دژی ئیمانە، جا لەبیروباوەڕ بێت، یان وتە، یانیش کردار).
"الإيمان: حقيقته، وخوارمه، ونواقضه عند أهل السنة والجماعة: عبدالله بن عبدالحميد الأثري"
"الإيمان: حقيقته، وخوارمه، ونواقضه عند أهل السنة والجماعة: عبدالله بن عبدالحميد الأثري"
جۆرەکانی کوفر "بێ باوەڕی":
ــ یەکەم: ئەو کوفرەی کە موسلمان لەدینی ئیسلام دەباتە دەرەوە ، ئەمەش پێنج جۆرە:
ــ یەکەم: ئەو کوفرەی کە موسلمان لەدینی ئیسلام دەباتە دەرەوە ، ئەمەش پێنج جۆرە:
- 1ــ كفر تكذيب " بێ باوەڕی بەدرۆخستنەوە": بەلگەش لەسەر ئەمە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءهُ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ)،"العنكبوت:68"، واتە: (کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستێ یا باوەڕ نەهێنێ بە ئایینی ڕاست کاتێ بۆی هات ئایا جێگای مانەوەی بۆ بێ بڕوایان لە دۆزەخدا نییە)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".
- 2ــ كفر الإباء والاستكبار مع التصديق " بێ باوەڕی لوت بەرزی و خۆ بەگەورە دانان لەگەل ئەوەی کە ئاینەکەی خوای گەورە بەڕاست دادەنێت": بەلگەش لەسەر ئەمە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ)،"البقرة:34"، واتە: (بێنەوە بیر کاتێک وتمان بە فریشتەکان سوژدە بۆ ئادەم ببەن جا(هەموو) سوژدەیان برد شەیتان نەبێت کە گوێی نەدایەو خۆی بەگەورە زانی وەلە بێ بڕوایان بوو)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز"
- 3ــ كفر الشك، وهو كفر الظن "بێ باوەڕی دوودلی، کە بریتیە لەگومان بردن": بەلگەش لەسەر ئەمە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ قَالَ مَا أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَذِهِ أَبَدًا * وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَى رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا * قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا * لَّكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا)،"الكهف:38,37,36,35"، واتە: (وە چووە ناو باخەکەیەوە لە کاتێکدا کە ستەمکار بوو لە خۆی وتی باوەڕ ناکەم هەرگیز ئەم باخەم لەناو بچێ * باوەڕیش ناکەم ڕۆژی دوایی بێت و ڕوو بدات سوێند بەخوا ئەگەر (پاش مردن) بمگێڕنەوە بۆلای پەروەردگارم بێگومان باشتر لەم باخەم دەست دەکەوێ * هاوڕێ (ئیماندارە) کەی پێی وت لە کاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد ئایا تۆ بێ باوەڕیت بەو زاتەی کە تۆی لە خاك دروست کردووە پاشان لە دڵۆپە ئاوێك پاشان کردوێتی بە پیاو * بەڵام من هەر (دەڵێم) ئەو خوا پەروەردگارمە و هیچ کەسیش ناکەم بە هاوبەشی پەروەردگارم)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".
- 4ــ كفر الإعراض " بێ باوەڕی پشت لێهەلکردن و ڕوو وەرگێڕان": بەلگەش لەسەر ئەمە خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنذِرُوا مُعْرِضُونَ)،"الأحقاف:3"، واتە: (ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە مەگەر بە هەق و ڕاستی و بۆ کاتێکی دیاری کراو کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوو لەوەی کە پێ ی ترسێنرابوون ڕوو وەردەگێڕن)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".
- 5ــ كفر النفاق " بێ باوەڕی دووڕوویی": بەلگەش لەسەر ئەمە خوای گەورە دەفەرمووێت: (ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا فَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ)،"المنافقون:3"، واتە: (ئەوە (ی کە وترا) لەبەرئەوە بوو کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان هێناو لەپاشان بێ باوەڕ بوون ئینجا مۆر نرا بەسەر دڵیاندا ئیتر ئەوان هیچ تێ ناگەن)،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز"
ــ دووەم: كفر أصغر، لا يخرج من الملة، وهو كفر النعمة "بێ باوەڕی بچووك، کە ئەمجامدەرکەی لەئاینی ئیسلام دەرناکات، کە ئەویش بێ باوەڕی بەخششەکان و خۆشگوزەرانی": بەلگەش لەسەر ئەمە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَضَرَبَ اللّهُ مَثَلاً قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللّهِ فَأَذَاقَهَا اللّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُواْ يَصْنَعُونَ)،"النحل:112"، واتە: (خوا نموونهی هێناوهتهوه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسوودهیی دهبرده سهر، له ههموو لایهکهوه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ دههات (بهڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قهدرنهزانی نازو نیعمهتهکانی خوا بوون، ئینجا خوای گهوره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نهداریی و ترسی پێ چهشتن له سهر ئهنجامی ئهو ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانهدا) که دهیانکرده پیشهی خۆیان. )،"تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز".
"الواجبات المتحتمات على كل مسلم ومسلمة، شيخ محمد بن عبدالوهاب"
ــ خوا لەهەلەکانمان ببورێت و گوناهەکانیشمان بسڕێتەوە و نەکەوینە ناو کوفرەوە آمين يا رب .
ــ خوا لەهەلەکانمان ببورێت و گوناهەکانیشمان بسڕێتەوە و نەکەوینە ناو کوفرەوە آمين يا رب .
Post A Comment: