ئایا حوکم دان بەسەر ئەم کۆمەڵگایەنە ی ئمڕۆدا بە کوفر یان بە ئیسلام لە ئەسڵی دینە ؟ 
واتا : لە ئەسڵی تەوحیدە یان کەسێ نەشی زانێ هیچ زیانێکی بۆ تەوحیدەکەی نیە ؟


وه‌لام :

هەندێک ئەڵێن ئەمە پێویست نیە لەسەر هەموکەس ، هەندێکی تر ئەڵێن ئەمە مەسئەلەیەکی خەفیە
هەندێکی تر ئەڵێن لەئەسڵی تەوحید نیە و لەواجباتی تەوحیدە ، هەشە ئەڵێ خلافیە ، 
کەسانی موەحدیش ئەڵێن بەڵکو لە ئەسڵی تەوحیدە بۆ کەسێک لەناو یاندا بژی یان ئاگای لە حاڵیان
نەبێت ، وە کەسێک بە کۆمەڵگایەک کەلەسەر توحید نەبن بڵێت موسوڵمانن ئەوە خۆی تەوحید نازانێ بۆیە ئەو حوکمە ئەیات ، وە ئەو کەسەی ئەڵێ خەفیە ، ئەڵێین چۆن خەفیە ئەی لە ناویاندا
ناژی ، ئەی نازانێ هیچ لە تەوحید نازانن ئەی نازانی جاهل بەتەوحید یەعنی جاهل بە خودی ئیسلام
جاهل بەئیسلامیش یەعنی جاهل بە الله ، جا ئەگەر بڵێ لەوانەیە تێکەڵاوی خەڵکەکە نە بوبێت و
حاڵیان نەزانێ ، ئەوکات نابێ حوکم بات ئەبێ بڵێ ئەگام لەو خەڵکەنیە نەک بە گێلێتی حوکم بات
لە چەن ڕوانگەیەکی تریشەوە بەموسوڵمان زانین یان کافر کردن ـ کوفری غەیر موعەزەب ـ ئەچێتە
ئەسڵی تەوحیدەوە ، لەوانە ئەگەر بەموسوڵمانت دانان ئەبێ بە برای خۆتی بزانی ، وە خۆشت بوێ
وە پشتوانی بکەیت ، وە نوێژیان لەگەڵ بکەیت ، وە سەربڕاویان بخۆیت ، وەئەگەر بە موسڵمانیشیان
نەزانی هەموی پێچەوانە ئەبێتەوە لە ـ ولاء و براء ـ ، وە نابێت ئەمە بکرێت بە خلافی واتا بڵێی ،
قەینا هەریەک چی ئەڵێ ، چونکە لە کو فر و ئیماندا شتی وانیە یان کافر هەیە یان موسوڵمان
[ هو الذي خلقكم فمنكم كافر ومنكم مؤمن ] هەرگیز کوفرو ئیمان کۆنابنەوە بەیەکەوە ، پاشان چەنجار
ئەوەمان بەیان کردوە کەسێ موسڵمان لە کافر جیانەکاتەوە نەهاتۆتە دینەوە ،یان بڵێ حەقم نیە
بەسەر کەسەوە ، یان بڵێ ئیشی ئێمە نیە ، ئەمە پێچەوانەی قورئان و تەوحید و هەمو وتەی زانایانە
وە ئەو کەسە ئەم ئایەتە ئەی گرێتەوە [ ويقولون نؤمن ببعض ونكفر ببعض ] ئيمانی بە هەندێ لە دین
هەیە و ئیمانی بەهەندێکی تری نیە وە لەسەر میلەتی ابراهیم نیە علیە السلام .


Share To:

پیگه‌

Post A Comment: