بسم الله والصلاة والسلام علی رسول الله.
ناخۆشترین و زه‌حمه‌تترین لێکۆڵینه‌وه به‌دواچوونه بۆ جیهانی سۆفیزم. مه‌سه‌لێکی جیهانی هه‌یه ده‌ڵێت: گه‌شتێکی هه‌زار میلی به هه‌نگاوێك ده‌ست پێده‌کا، به‌ڵام له جیهانی سۆفیزمدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه؛ ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه و به‌دواچوون بۆ هه‌زار یان زیاتر ته‌ریقه بکه‌یت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێك له‌و ته‌ریقانه‌دا گفتوگۆ بکه‌یت یان تێبگه‌یت!
چونکه هه‌ر ته‌ریقه‌یه‌ك له ته‌ریقه‌کان کتێب و سه‌رچاوه و ئیمامانی خۆی هه‌یه که په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن. وه هه‌ر هه‌مان ته‌ریقه‌ش، بۆ نموونه قادری له عێراق په‌یوه‌ست نییه به شێخه‌کان و سه‌رچاوه و کتێبه‌کانی هه‌مان ته‌ریقه له هند یان پاکستان یان جەزائیر وهتد... به‌س له‌ناودا یه‌ك ده‌گرنه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موویان قادرین یان ڕفاعین یان هه‌ر ته‌ریقه‌یه‌کی تر.
له‌کاتێکیشدا به به‌ڵگه له قورئان و سوننه‌ته‌وه بۆی ڕوون بکه‌یته‌وه، ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات دووره له په‌یڕه‌وه‌کانی خودای (جل وعلا) و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه (صلی الله علیه وسلم) هیچکام له سه‌حابه به‌ڕێزه‌کان له‌م کار و عیباداتانه‌یان نه‌کردووه، ئه‌و ده‌ڵێت ته‌ریقه‌ی ئێمه جودایه له ته‌ریقه‌کانی تر. ئێمه ئه‌و شتانه ناکه‌ین وه‌ك حه‌زره‌تی شێخ ده‌فه‌رموێت: ده‌که‌وێته باسی که‌راماتی باوك و باپیرانی شێخه‌که‌ی و کتێب و سه‌رچاوه‌کانیان. ئه‌م مەشهەده‌ش دووپات و هه‌زارپات ده‌بێته‌وه له ته‌ریقه‌کاندا.
که ئه‌وان ڕێگه (طریقة) ڕاست ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌روێشێکیش ته‌ریقه‌که‌ی به‌جێ بهێڵێت و بچێته سه‌ر ته‌ریقه‌یه‌کی تر، تووشی موسیبه‌تێکی گه‌وره ده‌بێت. ئه‌مه‌شم وه‌ك یارییه‌کی منداڵانه دێته به‌رچاو، که ده‌ست ده‌گرێت به چاوه‌کانییه‌وه و وا ده‌زانێت که دیار نییه و به‌رامبه‌ره‌که‌ی نایبینێت! با چه‌ند پرسیارێك بکه‌ین: چه‌ند ته‌ریقه هه‌یه له جیهاندا؟ کامیان ڕاسته‌که‌یانه؟ وه چۆن بزانیننن ئه‌و ته‌ریقه‌یان ڕاسته؟ به چی پێوه‌رێك هه‌ڵیسه‌نگێنین؟ ته‌مه‌نیش کورته، پێڕاناگه‌ین لێکۆڵینه‌وه له هه‌زاره‌ها ته‌ریقه بکه‌ین له جیهاندا، هه‌تا ببین به شوێنکه‌وتووی ئه‌و تەریقه‌یه؟ زۆر که‌سیش هه‌ن نه‌خوێنده‌وارن چۆن لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن؟
من وای به باش ده‌زانم ساتێکیش ئێمه ده‌ست به چاومانه‌وه بگرین وه‌ك ئه‌وان و بچینه جیهانی سوفیزمه‌وه و چه‌ند ته‌ریقه‌یه‌کیان ببینین، بزانینن دنیا به‌ره‌و کوێوه ده‌چێت؟ جیهانی ئه‌وان چی تێدایه؟
فه‌رموو لیره سه‌یری ڤیدۆكه بكه
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌مان بینی، هه‌قی خۆمانه پرسیار بکه‌ین: له یه‌که‌م ڕۆژی وه‌حییه‌وه ئاینیی ئیسلام هیچ له‌مانه‌ی تێدا بووه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و سه‌حابه‌کان (رضی الله عنه.) کام ته‌ریقه‌ته‌یان هه‌بووه؟! ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئایینی ئیسلام بێت، یاسا و ڕێساکانی له‌کوێدایه؟ چۆن بتوانینن کاروباری دینی و دنیاییمان به‌ڕێوه ببەین و له‌سه‌ر بنه‌مای کام ته‌ریقه‌ته‌یان؟ ئه‌گه‌ر ئایینی ئیسلام به‌و شێوه‌یه بوایه، دونیا به‌ره‌و کوێ ده‌چوو؟
چونکه ته‌ریقه‌ته‌کانی سۆفیزم هه‌ریه‌که و به‌گوێره‌ی که‌راماتی شێخه‌کانیان ته‌فسیری قورئان و حه‌دیسه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌که‌ن، قوڕگم خه‌ریکه وشك ده‌بێت، ناتوانم هیچ بڵێم؛ ناتوانم هاوار بکه‌م نازانم چی بڵێم؟ وا بزانم ده‌توانم جووڵه‌یه‌کی که‌م بکه‌م. (الحمد لله) جووڵام له‌جێی خۆم، به‌ڵام هه‌موو گیانم ته‌ڕ ببوو له عاره‌قدا. به‌خه‌به‌ر هاتم له‌و کابووسه و شوکری خودام کرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌ند ساتانه‌شم به خه‌یاڵیشدا نه‌هاتبوو وه‌ك ده‌روێشێك بژیم یان بیر بکه‌مه‌وه.
ئه‌و خه‌ونه و ئه‌و کابووسه ئه‌وه‌نده گران بوو له‌لام، ده‌سته‌کانم هه‌ر له‌سه‌ر چاوانم بوون به‌په‌له لامدان و ئه‌م ئایه‌ته هاته‌وه بیرم: (قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَن يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّـهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّـهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ).

Post A Comment: