وەڵامی گومانێك کە مەریــوان هەڵەبجەیی
نەخوێنــەوار و دز دروستی کردووە کە لە ســـایت و پەیجە عەرەبیــە دژە ئیسلامیەکان هێناویەتی و بــڵاوی دەکاتەوە و دژە ئیسلامیەکانی کوردیش کۆپی پێستی لێوە دەکەن ، و کۆپــی پێستێکی کوێرانە گەر پرسیارێکیان لە بارەی بابەتەکەوە لێ بکەیت پەنچــەر دەبن و بە پەنـچەر چیش ڕاناگەن .
نەخوێنــەوار و دز دروستی کردووە کە لە ســـایت و پەیجە عەرەبیــە دژە ئیسلامیەکان هێناویەتی و بــڵاوی دەکاتەوە و دژە ئیسلامیەکانی کوردیش کۆپی پێستی لێوە دەکەن ، و کۆپــی پێستێکی کوێرانە گەر پرسیارێکیان لە بارەی بابەتەکەوە لێ بکەیت پەنچــەر دەبن و بە پەنـچەر چیش ڕاناگەن .
ئەو گومانەش لەو ئایەتە پیرۆزە دروستیان کردووە لە سوورەتی ( الکهــف ) ئایەتی 22 کە دەفەرمووێ : ( سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ويقولون خمسة سادسهم كلبهم رجما بالغيب ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم قل ربي أعلم بعدتهم ما يعلمهم إلا قليل فلا تمار فيهم إلا مراء ظاهرا ولا تستفت فيهم منهم أحدا ) ، مەریوان هەڵەبجەیی نەخوێنەوار و دز دەڵێ " ئەوەی بەڵاغەو ڕەوان بێژیە لەم ئایەتەیا نیە ، وە پرسیارمان ڕوو بەڕوو ئەکاتەوە ئایە بەتەواوی چەند کەسـن !؟ ، وەهیچ بەلاغەتێکی پێوە نیە " لە کاتێکدا هەر بەلاغەشی نەخوێنـدووە [ تەحـــەدا دەکەم ] ، با بێین بۆ روون کردنەوەی ئایەتەکە :
گەر بچین سەیری ئایەتەکانی پێشـــوو بکەین بە وردی بۆمان دەردەکەوێ واتایەکی یەکجار تەواوی هەیە و هیچ کێشەیەکی تیا نیە و پڕە لە بەلاغەت و ڕەوان بێژی . لە ئایەتــی 19ـی سورەتی ( الکهف )ـدا دەفەرمووێ : ( وكذلك بعثناهم ليتساءلوا بينهم قال قائل منهم كم لبثتم قالوا لبثنا يوما أو بعض يوم قالوا ربكم أعلم بما لبثـــتم...) واتە : ئابەو شێوە لەخەو خەبەرمان کردنەوە بۆ ئەوەی پرسیار لە یەکتــری بکەن یەکێکیان وتی چەند ماونەتەوە ( بەخەوتوویی ) هەندێکیان وتیان ڕۆژێك یان کەمتر ماینـــەوە هیندێکی تریان وتیان پەروەردگارتان زانا ترە بە ئەندازەی مانەوەتان .
گەر جوان سەرنج بدەینە ئایەتەکە دەفەرمووێ : ( قال قائــل منهم ) واتە : یەکێکیان ، ئێستا ئەوە بووە ( 1 ) کەس ، پاشان دەفەرمووێ ( قالوا لبثنا ...) واتە کۆمەڵێك لەوان وتیان ، لێرەدا ( واو الجماعة ) بەکارهاتووە ئەم (واو)ـە بۆ سێ کەس بەسەرەوەیە لە زمانی عەرەبیدا ، واتە لێرەدا ( 3 ) کەس قسەیان کردووە ، ئێستا [ 1+3=4 ] ئێستا چوار کەس باس کرا .
لەگەڵ ئایەتەکەیا بڕۆ کاتێك ئەم سێ کەســــــە قسەیان تەواو کردووە سێ کەسەکەی تر بە وەڵام هاتوون و گوتیان ( قـــالوا ربکم ...) واتە : لێرەدا هەمان ئەو کەسانە نەبوون کە گوتیان [ ڕۆژێك یان کەمتر ماوینەوە ] لەبەر ئەوەی لێرەدا ( واو العطف ) بەکار نەهاتووە واتە : نەیفەرمووە ( وقـــالوا ) بەڵکــو فەرموویەتی ( قـــالوا ) واتە سێیەکەی تر قسەیان کرد ، ئێستا ( 4 ) کەس بوون ، بوو بە ( 7 ) کەس لەبەر ئەم کۆمەڵەیەش کە بەبێ واوی عاطفة هاتبوو .
وە بەڵگەیەکی تر لەسەر ئەوەی ئەو کەسانەی وتیان : قالوا ربکم اعلم .. ، هەمان ئەوکەسانە نەبوون کە وتیان : قالـــوا لبثنا یوماً .. ئەوەیە کە لە کۆتایی ئایەتەکەدا وتیان : قالوا ربکم أعــلم بما لبثتم . لێرەدا سەرنج بدەن ، نەیان وت [ لبثنـــا ] ئەم [ ..ــنـــا ]ـیە ضمیرە واتە ( ئێمە ) ، ئەم [ ..ــتـم ]ـەش هەر ضمیرە واتە ( ئێوە ) . بۆ مخاطب بەکار دێت ، سەیرکەن نەیان وت : خوا ئاگادارە بەوەی ( ئێمە ) چەند ماینەوە . بەڵکو وتیان : خوا ئاگادارە بەوەی ( ئێوە ) چەند ماونەتەوە . بۆچی وایان وت !؟ ئا وەڵامەکەی لێرەدایە . چونکە ئەو سێ کەسەی وتیان : قالوا لبثنا یوماً . هەمان ئەو کەسانە نەبوون کەوتیان قالوا ربکــم أعلم بما لبثتم و سێ کەسەکەی تر وەڵامی سێیەکەی تری دایەوە .
ئێستا زانیمان کەسەکان ( 7 ) کەسن . با بچین بۆ ئایەتە گومان لێ دورست کراوەکە دەفەرمـــووێ : ( سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ) واتە : ئەوسا هیندێکیان دەڵێن ئەو لاوانە سێ کەسن و چوارەمیان سەگەکەیە [ بەڵام ئاگاداربن : خوای گەورە لێرەدا قسەی سەرزاری خەڵکی پێشینانمان بۆ نەقڵ ئەکات و پاشان لە خوارەوە قسەی سێیەمین بە راست دادەنێ ، خوای گەورە ئەوانە دێنێتەوە چونکە پێشتر هەر ئەم سێ قسە جیاوازەی لەسەر کراوە و مشت و مڕی لەسەر کراوە بۆیە خوای گەورە باسی ئەکات ] لەگەڵمان بن .
پاشان دەفەرمووێ : ( ويقولون خمسة سادسهم كلبهم ) واتە : هەندێکی تریــــان دەڵێن پێنج کەسن و شەشەمیان سەگـــەکەیە . لێرەدا سەرنج بدەن پاشان دەفەرمـــووێ ( رجمــــا بالغیب ) واتە : ئەوانە قسەی بێ مانا دەکەن و تفەنگ بە تاریکیەوە وەدەنێن ، ئەو دوو قسەی پێشینان کە خوای گەورە نەقڵی کرد بۆمان دەفەرمووێ وانیە و هەڵەیە بە دەستەواژەی ( رجما بالغیب ) ئەی راستەکەی چیە ؟! لەگەڵمان بن .
بەڕێزان تــکایە لێرەدا ورد بین بن ، سەرنج بدەن لێرەدا خوایەی پەروەردگار تەنها سێ قســـەی سەرزاری خەڵکی تۆمار کردووە لەسەرەتای هەر قسەیەکــیان ئەفەرمووێ : قسەی یەکەم ، ( سیقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ) قسەی دووەم ، ( ويقولون خمسة سادسهم كلبهم ) قسەی سێیــەم ، ( ويقولون سبعة [ و ] ثامنهم كلبهـــم ) بۆچی خوای گەورە لە قسەی کۆتایی ئەوان ئەم واوەی خستە پێش ( ثامنـــهم ) .؟
ئەم واوەی کە کەوتۆتە پێش ( ثامنهم ) پێی ئەڵێن : واوی تحقیق ، کە جەخت لەسەر ئەو کارە ئەکاتەوە و دڵنیایی پێ دەبەخشێت کە ئەمە وایە ، بۆ نمونە ئەڵێ : زیــــد مهنــدس و فقیـه و عالــم ، ئەم واوانە پێی ئەڵێن واو التحقیــق . واتە ئیسپات ئەکات کە زەید ئەندازیارە وە تێگەیشتووە وە زانایە هتد .. واتە ئایەتەکە ئەفەرمووێ : حەوتن و بە دڵنیاییەوە هەشتەمیان سەگەکەیە . ئەوەشمان بیرنەچێت کە دەستەواژەی [ رجمـــا بالغـیب ] لەپێش دوو قسە ناراستەکەی هێناوە ئینجا قسە ڕاستەکەی باس ئەکات .
وە بۆیە خوای گەورە فەرمووی : قل ربی أعلم بعدتهم . لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەیەوێت فێرمان بکات پرسیار لەم شتانە نەکەین کە سوودی بۆ ئێمە نیە ، ئەوە وتمان حەوتن ، یا هەشتن یا چوارن ، یا پێنجن ، ئایە هیچ سوودێکی هەبوو ئەمە !؟ نەخێر سوودی نەبوو ، دەی خوای گەورە لێرەوە پێت ئەفەرمووێ ئەوە ژمارەی ئەوانم بۆ دیاری کردی فەرموو چ سوودێکت بینی لێی !؟ بۆیە هەردەم پرسیار مەکە لەو شتانەی کە سوودیان نیە بۆت
Post A Comment: