ابن تیمية ئەڵێ :

 " الاسلام عدمی و الکفر ثبوتی " مانای ئەم دوو وشەیە چیە ؟ 

مانا کەی ئەوەیە کە ئیسلام نیە لەکەسی باڵغ و عاقلدا بەڵام کوفر لە هەمو کەسێکی باڵغدا چەسپاوە


وە هەندێ زانای تر بە مانایەکی تر ئەڵێن " الاسلام کسبی و الکفر وجودی " 

واتا : ئیسلام بۆ هیچ کەسێکی باڵغ دروست نابێ هەتا هەوڵی بۆ نەیات و پەیدای نەکات واتا ئەبێ بەدوایدا بگەرێت و
کۆششی بۆ بکا ئنجا بەیار مەتی خوا ئەی دۆزێتەوە ئەگینا لەخۆیەوە و بەچاولێکەری و شوێن کەوتنی کوێرانە نابێ بەموسوڵمان ، 

بەڵام /

 کوفر هەوڵی ناوێ خۆی لە نەفسی مرۆڤدا هەیە [ ان النفس لامارة بالسوء ] 
،بەڵێ خوای گەورە هەردو ڕێگاکەی بۆ ڕون کردوینەتەوە بەڵام نەفس حەزی
بە خراپەیە وە شەیتانیش ئەی ڕازێنەتەوە و هانی ئەیا ، دەورو بەریش زۆری خراپە و گومڕاییە ،
خەڵکی خراپ و چەواشە کاریش زۆر زیاترە لە کەسانی موەحد ، 

لەگەڵ ئەمانەشدا بیانو و عوزر
نیە لە نەزانینی تەوحید ، پاش ئەمەش ئەبێ ئەوە بزانین هەمو ڕۆژێک ئەبێ ئیسلامەتیمان تازە
بکەینەوە ، 

ئەوە نیە بەس بێت بلێین تەوحیدمان دۆزیوەتەوە ، نەخێر ڕۆژانە بەڵکو هەمو کاتێک
کەسی موەحید ئەگەر خوا نەی پارێزی چاوەڕوانی هەڵ گەڕانەوە و پاش گەز بونەوەیە پەنا به
خوا ، بۆیە پێغەمبەر ئەفەرمێ علیه السلام : کەسێ بەیانی ئەکات بە ئیمانداری بەڵام ئێوارە 
،


ئەکاتەوە کافربوە ،یان بەپێچەوانەوە ، ابن تیمیە ئەڵێ هەمو ڕۆژێک ئیسلامەتیم تازە ئەکەمەوە
بەڵام پەنا بەخوا کەدڵ مرد سود لەهیچ وەرناگرێ ، بۆیە ئەبینی بەردەوام زیکر ئەکا وە هیچ
سودی نیە ، 

جا ئەگەر ئیمان بەرەو پێش و زیاد بون نەڕوات ، بێ گومان بەرەو دواو لاواز بون
ئەڕوات ،جا ئەگەر زو فریای نەکەویت لەدەستی ئەدەیت .


ربنا لا تزغ قلوبنا بعد اذ هدیتنا وهب لنا من لدنك رحمة انك انت الوهاب .


Share To:

پیگه‌

Post A Comment: