تازه كردنه‌وه‌ی عه‌قدی زه‌واج
له‌دوای موسلمان بون پیویسته تازه بكریته‌وه ؟
پرسیار /
پیاوك ژنیكی موه‌حید ئه‌هینت ، له‌پاشان بۆی ده‌ر ئه‌كه‌وێ ئه‌م ژنه ئه‌م هیناویه‌تی ئیسته موه‌حیده ، له‌كاتی ماره كردنی ئه‌م ژنه موه‌حید نه‌بوه ، ئیسته پیویست ئه‌كات عه‌قدی زه‌واجه‌كه‌ی تازه بكریته‌وه ؟
له‌كاتێكدا وه‌لی ئه‌مری ئه‌م ژنه رازی نییه به‌تازه كردنه‌وه‌ی و ئه‌ڵیت عه‌قده‌كه دامه‌زراوه ، ئایا ئه‌توانین ئیمه خۆمان تازه‌یه‌ی بكه‌ینه‌وه به‌بی وه‌لی ئه‌مر وه‌ك ئه‌وی نه‌ی بیت و به‌بێ شاهید ؟ به‌بی اعلان كردن چونكه پیشوو اعلان كراوه‌و شاهیدیش هه‌بوه ؟
وه‌ڵام :
بسم الله الرحمن الرحیم
عه‌قدی زه‌واج وه‌ك هه‌موو عه‌قده‌كانی تر وایه كه‌وتۆته‌وه سه‌ر زاهیری خه‌لكه‌كه
ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك كافری له‌یه‌كێكیان ده‌ر كه‌وت ئه‌وه عه‌قدی زه‌واجه‌كه‌یان هه‌ل ئه‌وه‌شیته‌وه چونكه خودا ده‌فه‌رموێت
(لَا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ) (الممتحنة: 10)
واته : ژن له‌كافره‌كان بۆ ئیوه حه‌ڵال نییه و ئیوه‌ش بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵ نین !
ئه‌گه‌ر ئینسان له‌زاهیری دا كوفر به‌تاغوت و ئیمان به‌خودای لیوه به‌ده‌ركه‌وت به راستی موسلمان بوو ، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك یاخود فعلیكی كوفر و شیركی نه‌بوو ئه‌وه زاهیره‌ن موسلمانه
ئه‌ما له‌ناخ دا ئه‌وه لای ئیمه نییه و ئیمه پیی نازانینن ده‌رناكه‌ویت مه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خۆی به‌ده‌می خۆی بیلیت كافرم یان به‌كرده‌وه ده‌ری ببڕیت ئه‌گه‌رنا تۆ نازانیت وه‌ك / مونافیق
ئه‌گه‌ر كافریك له‌لای تۆ خۆی به‌موسڵمان ده‌ر بخات (مونافیق) له‌لای تۆ ئیسلام ده‌ر بخات و له‌ناخیشی دا كوفری چاندبیت ئه‌وه له زاهیره‌ن دا حوكمی به موسلمان ده‌ر دری ئه‌گه‌ر له‌دار الاسلام بوی به‌ڵام له‌لای خودا هه‌ر كافره . ئه‌و خوایه‌ی كه به‌ئاگایه له‌دڵه‌كان
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مونافیقه تۆبه‌ی كرد : پێویست ناكات بانگه‌وازی بۆ بكات و خه‌ڵك تی بگه‌ینت خۆی به‌ینی خۆی و خوای خۆی تۆبه بكات ، عه‌قدی زه‌واجه‌كه‌ش هه‌ر وایه خۆی بۆخۆی تۆبه‌ی لی بكات و گرنگ ئه‌ویه ئیسته موه‌حیده ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كوفر بمایه ئه‌وه عقده‌كه هه‌ڵ ئه‌وه‌شا
وه هیچ ده‌لیلیك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌قدی زه‌واج تازه بكریته‌وه یان عه‌قدی تر وه‌ك مونافیق كه اعلانی بكات
هاتوه له طبقات ابن سعد: (وَكَانَ عُيَيْنَةُ قَدِ ارْتَدَّ حِينَ ارْتَدَّتِ الْعَرَبُ، وَلَحِقَ بِطُلَيْحَةَ بْنِ خُوَيْلِدٍ حِينَ تَنَبَّأَ، فَآمَنَ بِهِ وَصَدَّقَهُ عَلَى مَا ادَّعَى مِنَ النُّبُوَّةِ، فَلَمَّا هُزِمَ طُلَيْحَةُ وَهَرَبَ أَخَذَ خَالِدُ بْنُ الْوَلِيدِ عُيَيْنَةَ بْنَ حِصْنٍ، فَبَعَثَ بِهِ إِلَى أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ فِي وَثَاقٍ فَقَدِمَ بِهِ الْمَدِينَةَ، قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: فَنَظَرْتُ إِلَى عُيَيْنَةَ مَجْمُوعَةً يَدَاهُ إِلَى عُنُقِهِ بِحَبْلٍ يَنْخُسُهُ غِلْمَانُ الْمَدِينَةِ بِالْجَرِيدِ، وَيَضْرِبُونَهُ، وَيَقُولُونَ: أَيْ عَدُوَّ اللَّهِ، كَفَرْتَ بِاللَّهِ بَعْدَ إِيمَانِكَ، فَيَقُولُ: وَاللَّهِ مَا كُنْتُ آمَنْتُ... فَلَمَّا كَلَّمَهُ أَبُو بَكْرٍ رَجَعَ إِلَى الْإِسْلَامِ فَقَبِلَ مِنْهُ وَعَفَا عَنْهُ وَكَتَبَ لَهُ أَمَانًا).
عویه‌یینه له‌سه‌رده‌می پیغمبه‌ر دا صلی الله علیه وسلم ئیسلامی خۆی ئاشكرا كرد كه له‌زۆربه‌ی شه‌ره‌كان دژی موسلمانان له‌پشته‌وه ئه‌جه‌نگا دژیان جگه له‌وه‌ش ئیمانی هینابوو پیش‌تر عقده‌كه‌ی هه‌ل نه‌وه‌شاوه هه‌ر مامه‌له‌ی موسلمانیان له‌گه‌ل ئه‌كرد وه ئافره‌تی موسلمانیشی هینا و له‌گه‌ل موسلمانان نویژی ئه‌كرد
Post A Comment: