ئایا حوكم و سزای الحرابه چیه ؟جه رده یی كردن له جه ریمه گه وره كانه وه خوای گه وره ش له قورسترین سزاكانی بۆ داناوه هه روه كو فه رمویه تی(ليس منا)واته:له سه ر ڕێگه و ڕێبازی ئێمه نیه.واته:سزای ئه و كه سانه ی كه دوژمنایه تی خواوپێغه مبه ره كه ی ئه كه ن و فه ساد بڵاوه كه نه وه له سه ر زه ویا ئه وه یه كه بیان كوژیت یان له داریان به یت یان ده ستێكیان و قاچێكیان به شێوه ی زه ڕبی ببڕیته وه یان دووریان بخه یته وه له سه ر زه وی،ئائه وانه ش له دنیایا زه لیلی و سه رشۆڕیان بۆ هه یه وه له دواڕۆژیشدا ئازارێكی به ئێشیان بۆ هه یه. هه روه ها پێغه مبه ری خوا_صل الله علیه وسلم_فه رمویه تی(مَنْ حَمَلَ عَلَيْنا السِّلاَحَ فَلَيْسَ مِنّا) واته:هه ركه س چه كمان لێ هه ڵگرێ ئه وه له ئێمه نیه.مه رجه كانی((الحرابة))چین و وه ئایا ئه م حوكمه له سه ركێ جاری ئه بێت:
مه رجه كانی جاری بونی ئه م حوكمه له سه ر كه سه كان چوار دانه یه و لێره دا به درێژی باسی ئه كه ین ان شاءالله.
1-(التكلیف)
واته:ئه بێ ئه نجامده ری ئه م كاره بالغ بێت و شێت و مناڵ نه بێ ئینجا ئه توانرێ حوكمه كه ی له سه ر جێ به
جێ بكرێ ئه مه ش هه موو فوقه های ئه م ئوممه ته كۆده نگیان له سه ر هه یه به ڵام جیاوازیان كه وتوه ته ناو له وه یا كه
ئایا ئه گه ر كه سێك له ئه نجامدانی ئه م كاره یا شێت یان مناڵ به كار بێنێ ئایا حوكمه كه له سه ر هه موویان ئه كه وێ یان
نه خێر به س له سه ر شێته كه یان مناڵه كه ئه كه وێ؟
حه نه فیه كان فه رمویانه به ڵێ ماده م حوكمه كه له سه ر هه ندێكیان جێ به جێ ناكرێ كه واته له سه ر ئه وانی تریش نابێ
جێ به جێ بكرێ،به ڵام مالكیه كان پێچه وانه ی ئه م قسه یه یان كردوه وفه رمویانه نه خێر ئه بێ حوكمه كه له سه ر ئه
وانی تر كه مه رجه كانیان له سه ر جاری ئه بێ جێ به جێبكرێ.
2-(وجود السلاح)
بونی چه ك وبه كارهێنانی.بۆیه ئه م خاڵه ش به مه رج گیراوه چونكه ناتوانرێ به بێ بونی جۆره چه كێك و
به كارهێنانی مه ترسی له سه ر كۆمه ڵه كه سێك دروست بكرێت وه ناتوانی ئامانجه كه ت بپێكی.ئه مه ش هه موو فوقه های
ئیسلام كۆده نگن له سه ری به ڵام جیاوازیان تێكه وتوه له وه یا ئایا به ردو دار به چه ك حسابه یان نا؟
ئیمامی مالك وشافعی و احمد و ابن حزم و أبو یوسف فه رمویانه به ڵێ به چه ك حسێبه واته ئه گه ر كه سێك تێڵایه ك یان
گۆچانێك یان دار لاسیكێكی به كارهێنا ئه وه وه كو ئه و كه سه وایه كه ده مانجه و ئاربیجی پێبیت وبه كاری بێنێ له سه ره
ڕێگه كاندا بۆ كوشتن و دزین و تاڵان كردن و خستنه وه ی ترس و دڵه ڕاوكێ، له جێ به جێ كردنی حوكمه كه له سه ریان
هیچ جیاوازیه ك ناكرێ.
3-(البعد عم العمران)
له لای زۆر له فوقه هاكان به مه رج گیراوه شوێنی ئه نجامدانی جه رده ییه كه و قطع الطریق ه كه له
شوێنێكی دوور له ئاوایی و دوور له ئاوه دانی بێت ئه مه ش قسه ی زانایانی وه كو((ابو حنیفة وثوری واسحاق))ه.
4-(المجاهرة)
هه روه ها به مه رج گیراوه كه ئه نجامدانی ئه م جه رده ییه به ئاشكرابكرێت چونكه ئه گه ر به دزیه وه كرا ئه وه به دزی ناوی ئه برێت و حوكمێكی جیاوازتری هه یه.
له دوای ئه وه ی كه زانیمان مه رجه كانی(الحرابة)چیه ئینجا بابزانین سزای ئه م كاره چیه:
سزای قاطع الطریق(الحرابة)
له سه ره تا دا ئه وه مان رون كرده وه كه خوای گه وره سزایه كی قورسی بۆئه م كاره داناوه ئه ویش له ژێر ڕۆشنایی ئه م
ئایه ته دا كه له سه ره وه ڕاڤه یمان كرد
((إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَافٍ أَوْ يُنفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ))||سورة المائدة:33||
ئه و حوكمانه ی كه له م ئایه ته وه ره گیرێ ئه مانه ن:
1-القتل_كوشتن_
2-الصلب_له خاچدان و له داردان_
3-تقطیع الأیدی والأرجل من خلاف_برینه وه ی ده ستی ڕاست و قاچی چه پ_
4-النفی من الارض_دوور خستنه وه_
هه روه ها عوله مایان جیاوازیان خستوه ته نێوان ئه م حوكمانه و به م جۆره ی خواره وه جیایان كردووه ته وه
أ-ئه گه ر هه م خه لكی كوشت و هه م پاره ی دزی ئه وه ئه بێت هه م بكوژرێ و هه م هه ڵواسرێ.
ب-ئه گه ر ته نها خه لكی كوشت به ڵام پاره ی نه دزی ئه وه ته نها ئه كوژرێ به بێ هه ڵواسین.
ج-خۆ ئه گه ر ته نها پاره ی دزی واته جه رده یی كرد به بێ كوشتن ئه وه ده ستی راستی ئه قرتێنرێ له گه ڵ قاچی چه پیدا.
د-به لام ئه گه ر ته نها خه لكی ترسان و تۆقان به بی پاره دزین وكوشتن ئه وه ته نها دوور ئه خرێته وه بۆ ویلایه تێكی تری ده وله تی ئیسلامی
الحرابة:
بريتيه له ده رچونی كۆمه ڵێك كه س له خاكی مسوڵماناندا به نیه تی ڕێگری كردن و كوشتن ودزینی پاره ی مسوڵمانان له سه ره ڕێگاكاندا.
((إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَافٍ أَوْ
يُنفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ))||سورة المائدة:33||
Post A Comment: